بەپەلە

كەشێكی لەباربو بۆ زامنكردنی موچەی فەرمانبەران
ئامانج رەحیم كۆبونەوەی نێوان بەغدا و ھەرێم بەسەركەوتو ناودەبات

- 4/28/2019 7:35:00 PM 6653 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی وحکومەتی ھەرێمی کوردستان سەركەوتو بوە، دەشڵێت:"ئەم کۆبونەوەیە کەشێکی ئیجابی دەخولقێنێ لە نێوان ھەردولا بە ئاڕاستەی بەردەوامی زامنکردنی خەرجکردنی شایستەی دارایی ھەرێم بەتایبەت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان من رێكمخستوە و سەركەوتو بوە

 

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان من رێكمخستوە و سەركەوتو بوە".

لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگی تێدا درا سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە بواری ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیی ودارایی و کشتوکاڵ کە لە داھاتویەکی نزیکدا دەیخەمەڕو

 

ئامانج رەحیم دەشڵێت،"لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگی تێدا درا سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە بواری ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیی ودارایی و کشتوکاڵ کە لە داھاتویەکی نزیکدا دەیخەمەڕو".

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەئكیدیكردۆتەوە "كە بێ گومان ئەم کۆبونەوەیە کەشێکی ئیجابی دەخولقێنێ لە نێوان ھەردولا بە ئاڕاستەی بەردەوامی زامنکردنی خەرجکردنی شایستەی دارایی ھەرێم بە تایبەتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی کوردستان".


نیشانەکردن :

#هەولێر #بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP