بافڵ تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کوردستان بۆ ئیسپانییەکان دەخاتەڕو

- 4/28/2019 7:34:00 PM 4472 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-
بافڵ تاڵەبانی و باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق بارودۆخی گشتی ناوچەكەو پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێم و پەیوەندییەكانی حکومەتی هەرێم و ناوەندیان تاوتوێکرد، هاوکات سیاسەت و تێڕوانینی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ ھەرێم و عێراق و ناوچەكە خستەڕو.
پەیوەندییە دوقۆڵیەكان و پێشھاتە سیاسیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە كرا

 


ئێوارەی ئەمڕۆ، بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان چاویكەوت بە خوان خۆسێ ئیسكۆبار باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق، لە دیدارێكدا پەیوەندییە دوقۆڵیەكان و پێشھاتە سیاسیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی، بە بایەخەوە باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانیان بەرەوە پێشبچن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP