پێویستە حكومەت وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە
بەشیر حەداد: ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵكاران

- 4/27/2019 11:35:00 PM 2604 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی سەرۆكایەتی كردنی دانیشتنی خولی تازەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتی كردەوە پەرلەمان لەسەر رۆڵی خۆی لە بواری داڕشتنی یاسا و چاودێریكردنی كاری حكومەت بەردەوامە و پرسی وەستان لە دژی گەندەڵی كە بۆتە گەورەترین بارقورسی لەسەر خەڵك و دامودەزگاكانی عێراق و هەمیشە بۆتە ڕێگر لەبەردەم پێشكەوتنی ئەم وڵاتە، یەكێكە لە كارە لە پێشینەكانی.

 
جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران هەمیشە پاڵپشتی حكومەت دەكات بە داڕشتنی یاسای پێویست.
هەمو وەزارەتەكانی حكومەت ئاگادار بكەنەوە لە پەلەكردنی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران

 

هەر بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەشیر حەداد هەردو فەرمانگەی پەرلەمانی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاسپارد هەمو وەزارەتەكانی حكومەت ئاگادار بكەنەوە لە پەلەكردنی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و رونكردنەوە و ڕاپۆرتی پێویستیان پێشكەش بكەن لەبارەی خواست و پرسیارەكانیان.


نیشانەکردن :

#پەرلەمانی عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP