سبەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە
کۆبونەوەی سێقۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدەدرێت

- 4/27/2019 9:58:00 PM 2335 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سبەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە بەمزوانە کۆبونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەنجامبدرێت".
دوای کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی کۆبونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان بەڕێوە دەچێت و دواتریش کۆبونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی بەڕێوەدەچێت

 

هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند:" دوای کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی کۆبونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان بەڕێوە دەچێت و دواتریش کۆبونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم بەڕێوەدەچێت".

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان وتیشی:" تەوەرێکی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بەو لیژنەیەی کە دیاریکرا بۆ دیاریکردنی ئەو کاندیدانەی کە بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن".
هەر کۆبونەوەیەک خزمەت بەم کابینەیە بکات ئەوان لاریان نییە

 

سەبارەت بە کۆبونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان هێمن شێخانی دەشڵێت:"هەر کۆبونەوەیەک خزمەت بەم کابینەیە بکات ئەوان لاریان نییە".

سەبارەت بە زیادکردنی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی هەرێم وتیشی:"کێشە سیاییەکان گەیشتون بە کۆتایی و ئەو بابەتە کۆتایی هاتوە، لە هەشت ساڵی رابردودا کێشە سیاسییەکان نەیانهێشتوە کابینەکانی دیکە خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن، هیوادارم ئەم کابینەیە وانەبێت و بتوانێت خزمەت بە هاوڵاتیان بکات".

 

خەندان لە چەند رۆژی رابردودا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر کاندیدەکانی گۆڕان بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP