هەواڵی ئەمڕۆ

نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی پێشانگایەكی كاری دەستی كردەوە

- 4/27/2019 8:57:00 PM 2597 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی پێشانگایەكی كاری دەستی كردەوە تێیدا نەخۆشەکان بەرهەمەکانیان ئامادەکردبو.

بە ئامادەبوونی د. رێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ  پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ كارمەندان و نەخۆشانی نەخۆشخانەکە کردەوە.

كوێستان عەبدوڵا، كارمەند لەنەخۆشخانەی سۆزی دەرونی و سەرپەرشتیاری پێشانگاكە رایگەیاند: "كردنەوەی ئەم پێشانگایە گرنگیەكی باشی دەبێت بۆ نەخۆشخانەكەیان تا لەو ێگەیەوە بتوانن داهاتی كارە دەستیەكانی پێشانگاكە بۆ پێداویسیەكانی نەخۆش خەرج بكەن".

داهاتەكەی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی خەرج دەكرێت

 

وتیشی: "ئەوە یەكەمین پێشانگا نابێت و هەوڵدەدەن لەداهاتودا پێشانگای دیكە بكەنەوە، كاڵاكانی ئەو پێشانگایە بەرهەم و كاری دەستی خۆیانە و هەر كەرەستەیەك نرخێكیان بۆ داناوە و دواجار داهاتەكەی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی خەرج دەكرێت".

 


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP