دابەشکردنی موچەی مانگی دو دەستپێدەکات
بۆ دابەشکردنی دو موچە بەسەر یەکەوە سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی دارایی نەداوەتەوە

- 4/27/2019 8:35:00 PM 129930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چوار مانگ بەسەر ساڵی 2019 تێپەڕیوە و تا ئێستا موچەی یەک مانگی فەرمانبەران دابەشکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت:" پێنجی هەمو مانگێک موچە دابەشدەکرێت".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، پێنج-ی مانگ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش موچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دواتریش هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی موچە وەردەگرن".
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بەو داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت

 

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بەو داهاتەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆی دەنێرێت کە بڕەکەی 378 ملیار دینارە، کە لە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت دەستیدەکەوێت، لەگەڵ بڕی ئەو 522 ملیار دینارەی کە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەئەگەری دەرەنگ ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن هەر یەکێکیانەوە بۆ وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت.
نوسراویان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردوە کە پارەیان بۆ بنێرێت، بۆ دابەشکردنی دو موچە وەڵامی نوسراوەکەی نەداونەتەوە

 

سەرچاوەکەی خەندان دەشڵێت: نوسراویان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردوە کە پارەیان بۆ بنێرێت، بۆ دابەشکردنی دو موچە بەسەر یەکەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نوسراوەکەی نەداونەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP