جیهانێکی نوێ لەناو زەریاکاندا دۆزرایەوە

- 4/27/2019 5:05:00 PM 16802 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردوە جیهانێکی نوێی ڤایرۆسەکان لەناو زەریاکاندا هەیە کە نزیکەی 200 هەزار جۆرن.
نزیکەی 200 هەزار جۆری بەکتریا لەناو زەریاکانی جەمسەری باکورو باشوری گۆی زەویدا هەیە

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردوە نزیکەی 200 هەزار جۆری بەکتریا لەناو زەریاکانی جەمسەری باکورو باشوری گۆی زەویدا هەیە.
لەقوڵایی 400 مەتر لەزەریاکان ڤایرۆس دەژین

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە لەقوڵایی 400 مەتر لەناو زەریاکاندا ڤایرۆس دەژین و زیانیان بۆ مرۆڤ نیە، بەڵام دەتوانن زیان بەژیانی دەریا بگەیەنن.

بەپێی زانیارییەکان لەئێستادا زانایان دەیانەوێت لەوە تێبگەن کە رۆڵی ئەم زیندەوەرە زۆر بچوکانە لەناو ژیانی دەریا و مادە کیمیاییەکانی ئەو جیهانەدا چییە.

زانایانی توێژینەوەکە بەپشتبەستن بەنەخشەی دەریا نمونەی 80 شوێنی جیاوازیان وەرگرتوە و تێیدا بۆیاندەرکەوت رێژەی ڤایرۆسەکان 12 هێندە زیاترە بوە لەرێژەی چاوەڕوانکراوی خۆی. 

هەروەها ئەوەی جێگای سەرسورمانی زانایان بو، تەواوی ئەو ڤایرۆسانە پۆلێن بوبون بۆ پێنج بەش بەپێی شوێنیان و قوڵی دەریاکە. 

لەمبارەیەوە ئان گرۆگەری ئەندامی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاند، لەبارەی جیناتی ڤایرۆسەکانەوە توێژینەوەمان کرد بۆمان دەرکەوت جیناتی ڤایرۆسەکان بەپێی شوێنی دەریاکە و قوڵاییەکەی و ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژین جیاوازە. 

سەرسورمانی دوەمی زاناکان ئەوەبو کە بۆیاندەرکەوت زەریای جەمسەری باکور رێژەیەکی زۆر لەڤایرۆسی تێدایە، بەپێچەوانەی ئەو بۆچونەی پێشو کە پێیوابو ڤایرۆس تەنها لەزەریاکانی جەمسەری نیوەگۆی زەویدا هەیە.

هاوکات بەپێی دواین زانیارییەکان، ملیارەها ڤایرۆس تەنها لەیەک لیتر ئاوی دەریادا هەیە کە لەسەدا 90 یان تائێستا نەناسراون جیانەکراونەتەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP