كاندیدانی وەزارەتەکانی داد و په‌روه‌رده‌ی حکومەتی عێراق دیاریكران

- 4/27/2019 3:23:00 PM 33654 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیدانی بۆ وەزارەتەکانی داد و په‌روه‌رده‌ی حکومەتی عێراق رەوانەی په‌رله‌مانی عێراق کردوە.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوت کاندیدانی وەزارەتەکانی داد و په‌روه‌رده‌ی رەوانەی په‌رله‌مان کردوە

 

 خه‌دیجه‌ عه‌لی، سكرتێری گشتیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی رایگه‌یاندوه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی سه‌فانا تایی له‌ سوننه‌كان بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و دادوه‌ر ئه‌كره‌م قادر له‌ كورده‌كانی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی حکومەتی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه‌.
لێکتێگەیشتن لە نێوان حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا بەتایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە
لەوبارەیەوە میران محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی رایگەیاند، "لێکتێگەیشتن لە نێوان حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا بەتایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە، ئەم لێکنزیکبونەوەیە بە دڵنیایی کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوی وەزارەتی داد کە لە رابردودا کێشە هەبو لەسەری".
هەر کاندیدێک سەرکردایەتی یەکێتی پێی پەسەند بێت ئێمەش وەکو فراکسیۆنی یەکێتی پێمان پەسەندە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر کاندیدێک سەرکردایەتی یەکێتی پێی پەسەند بێت ئێمەش وەکو فراکسیۆنی یەکێتی پێمان پەسەندە، هەرکەسێکیش کورد بێت و لە بەرژەوەندی خەڵک کوردانە کاربکات ئێمە پێمان باشە".

لەبارەی پێشکەشکردنی ناوی ئه‌كره‌م قادر بۆ وەزارەتی دادی حکومەتی عێراق میران محەمەد وتی، "بەفەرمی ئەو نوسراوەم نەبینیوە کە باس لە کاندیدکردنی دادوه‌ر ئه‌كره‌م قادر دەکات بۆ پۆستی وەزارەتی داد، بەڵام پێدەچێت ئەم هەفتەیە شتی نوێ بێتە پێشەوە".
پێدەچێت لە کۆبونەوەکانی ئەم هەفتەیەدا بخرێتە بەرنامەی کارەوە

 

رونیشیکردەوە، لەم هەفتەیەکدا چوار کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق هەیە ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بزانێت تێدەپەڕێت ئەوا پێدەچێت بخرێتە بەرنامەی کارەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP