هاتنەخوارەوەی ژنێکی بەساڵاچو بە روکاری باڵەخانەیەکدا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە

- 4/26/2019 10:18:00 PM 13734 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆی ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵی چینی لە تۆڕەکۆمەڵایەتی وپێگە ئەلکترۆنیەکان، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت بە روکاری باڵەخانەیەکدا دێتەخوارەوە.

ئەو ژنە بەساڵاچوە دانیشتوی شاری چینگدوی وڵاتی چینە و تووشبوی نەخۆشی زەهایمەرە(بیرکۆڵی)ە  خیزانەکەی بەمەبەستی هێشتنەوەی لە شوقەکەی خۆیدا دەرگایان لەسەر قوفل کردوە، بەڵام ئەو لە پەنجەرەی شوقەکەیدا هاتوەتە خوارەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ژنە بەتەمەنەکە ئەو توڵە کانزاییانەی لە باڵەخانەکەدا هەبوە وەکو پەیژە بەکاری هێناوە توانیویەتی ٩ قات بچێتە خوارەوە، دواتر لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە رزگار کراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP