جۆ بایدن بەفەرمی خۆی بۆ سەرۆكی ئەمریكا كاندیدكرد

- 4/26/2019 10:40:00 AM 2761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆ بایدن جێگری باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا، رایگەیاند: لەسەر پارتی دیموكراتەكان  بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ساڵی 2020 خۆم كاندید دەكەم.

جۆ بایدن لە ڤیدیۆیەكدا كە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەیەكی فەرمی كاندیدبونی خۆی لەسەر پارتی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2020 ی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاندوە.

جۆبایدن رایگەیاندوە، لەپێناو بەهای ئەم نەتەوەیە، لەپێناو پلەو پایەمان لە جیهان، و دیموكراسیمان، خۆم كاندید دەكەم بۆ سەرۆكی ئەمریكا بۆ 2020.

 جۆ بایدن كە تەمەنی 76 ساڵە و پێشتر جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوە، ماوەیەكی زۆرە بەشێك لە لایەنگرانی لە چاوەڕوانی دەربڕینی هەڵوێستیدان سەبارەت بە خۆكاندید كردنی بۆ سەرۆكی ئەمریكا لە هەڵبژاردنی داهاتو.

سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانی جۆ بایدن به‌ میدیاكانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندوه‌ كه‌ بایدن هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردوه‌ بۆ چونه‌ ناو كێبڕكێیەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020، ئەمەشیان بە دوادەرفەتی بایدن لەقەڵەم داوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP