بەپەلە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: بەمزوانە عێراق دەبێتە چوارهەمین وڵاتی بەرهەمهێنانی نەوت

- 4/26/2019 9:19:00 AM 3316 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە پێشبینیكرد عێراق بەمزوانە ببێتە چوارهەمین وڵاتی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە IEA لەراپۆرتێكدا پێشبینیكردوە، تا ساڵی 2030 عێراق ببێتە خاوەنی سێهەمین وڵاتی وەبەرهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان. 

ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەرو كە بەپێی پێشبینیەكان عێراق تا ساڵی 2030 رۆژانە بەبڕی یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات، بەوەش دەبێتە سێهەمین وڵات كە لەو ماوەیەدا بتوانێت بەو رێژە زۆرە بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات.

هەر لە راپۆرتەكەدا ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە پێشبینیشیكردوە، بەمزوانە و لەدوای ئەمریكا و سعودیەو روسیا، عێراق دەبێتە چوارهەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەش رایگەیاندوە كە هۆكاری سەرەكی گەشبینی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرەڕای ئەوەی عێراق یەك لەسەر سێی خاكەكەی لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام لە ساڵی 2012 ەوە تاكو ئێستا بە رێژەی 50٪ بەرهەمهێنانی نەوت زیادیكردوە.

فالح بیرۆل بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسەكە پێیوایە كە عێراق دەتوانێت لە ئایندەدا گازێكی سروشتی زۆر كۆبكاتەوە و لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزە بەكاریبهێنێت.

راشیگەیاندوە لەئێستادا جگە لە نەوت، عێراق خاوەنی گازێكی سروشتی زۆر و وزەی خۆرە، بەڵام نەتوانراوە سودی لێوەربگیرێت و ساڵانە 16 ملیار سێ جا گازی سروشتی بە فیڕۆدەچێت و دەسوتێنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP