دهۆک؛ دزێک دو کیلۆ زێڕ و پارە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

- 4/25/2019 10:57:00 PM 19399 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی دزێک دو کیلۆ زێڕ و دوهەزار و 500 دۆلار لە ماڵێک دەدزێت، دوای 48 کاتژمێر دزەکە پارە و زێڕەکە دەخاتە ناو زەرفێکەوە و فڕێی دەداتەوە ناو حەوشەی ماڵەکە.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە بە بڕی دو کیلۆ زێڕ و دوهەزار و 500 دۆلار دزی لەماڵێک کراوە، دوای 48 کاتژمێر، دزەکە پارە و زێڕەکەی فڕێداوەتەوە حەوشەی ماڵەکە".

وتەبێژی پۆلیسی دھۆک دەشڵێت، پارە و زێڕەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس لە گەڕان و بەدواداچون بەردەوام دەبن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان".


نیشانەکردن :

#دهۆك #پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP