سەرۆک کۆمار داوای له‌ کۆمپانیاکانی توركیا كرد‌ به‌شداربن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق

- 4/25/2019 10:07:00 PM 1747 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا و ژماره‌یه‌ك له‌ بەڵێندەرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی مدحەت یەنی گۆن‌ کۆبوەوە و داوای له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی توركیا كرد‌ به‌شداربن له‌ دوباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ده‌سته‌به‌ركرنی هه‌لی كار.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، باسی لە بەھێزی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد لە گشت بوره‌كاندا، هاوكات جه‌ختی لە پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه.‌ 

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق وڵاتێکی بەسودە بۆ وەبەرھێنان، لە هەمانکاتدا داوای له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی توركیا كرد‌ به‌شداربن له‌ دوباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ده‌سته‌به‌ركرنی هه‌لی كار. 

لەلای خۆیەوە، باڵێۆزی تورکیا ئامادەیی کۆمپانیاکانی تورکیای نیشاندا، بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی وەبەرهێنان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP