لەوەڵامی هێلەک زەردەکاندا، ماکرۆن بەڵێنی کەمکردنەوەی باجی دا

- 4/25/2019 10:03:00 PM 1372 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی فەرەنسا لەوەڵامی بەردەوامی فشاری هێلەک زەردەکاندا بەڵێنی کەمکردنەوەی باجی دا، بەڵام بەمەرجی ئیشکردنی زیاتر.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند بڕیاری کەمکردنەوەی باجی داوە، بەڵام پێویستە فەرەنسییەکان کاتژمێرەکانی کارکردن زیادبکەن و خەرجییەکانی حکومەتیش کەمبکرێتەوە.

نزیکەی شەش مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان کە بەهۆی گرانبونی نرخی سوتەمەنییەوە دەستیپێکرد بەردەوامە و لەئێستادا داوای کەمکردنەوەی باج گۆڕانکاریی ریشەیی لەفەرەنسا دەکەن.

بریاری کەمکردنەوەی باج لەلایەن سەرۆکە تەمەن 41 ساڵەکەی فەرەنسا کە ماوەی دوساڵە لەسەر کورسی سەرۆکایەتییە لەکاتێکدایە کە فەرەنسا لەهەوڵی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەدایە بۆ هاوتاکردنەوەی لەگەڵ یاساکانی ئەوروپا.
کەمکردنەوەی باج بەو رێژەیەی ماکرۆن بەڵێنیداوە بڕی 5 ملیار یۆرۆیە و کاریگەری زۆری لەسەر بودجەی ئەو وڵاتە دەبێت

بەپێی زانیارییەکان، کەمکردنەوەی باج بەو رێژەیەی ماکرۆن بەڵێنیداوە بڕی 5 ملیار یۆرۆیە و کاریگەری زۆری لەسەر بودجەی ئەو وڵاتە دەبێت.
فەرەنسییەکان زۆر کەمتر لەوڵاتانی دراوسێ کاردەکەن و کەمکردنەوەی باج پێویستی بەکارکردنی زیاترە

لەمبارەیەوە ماکرۆن وتی "وەک پێشتر رامگەیاندوە فەرەنسییەکان زۆر کەمتر لەوڵاتانی دراوسێ کاردەکەن و کەمکردنەوەی باج پێویستی بەکارکردنی زیاترە، ئێمەش هەوڵدەدەین کەمترین کاریگەری لەسەر بودجەی وڵات هەبێت." 

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP