سکۆتلەنداش داوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەکات

- 4/25/2019 9:03:00 PM 2529 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری سکۆتلەندا لەحکومەتی بریتانیا بەپەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سکۆتلەندا هەیە و بەپێی پلانەکەی ساڵی 2021 پرسی سەربەخۆیی وڵاتەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە نیکۆلا ستێرجن وەزیری سکۆتلەندا لەحکوموەتی بریتانیا بەپەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاندوە بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مانەوەی سکۆتلەندا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا یان جیابونەوەی لەگەڵ بریتانیا پلانی ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی هەیە و بەپێی پلانەکەش ساڵی 2021 ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە.
پێنج ساڵ بەسەر ریفراندۆمی 2014 دا تێپەڕیوە و لەوماوەیەشدا زۆرشت گۆڕاوە

ستێرجن رایگەیاندوە ئەو لەکاتێکدا ئەو پلانەی داناوە کە پێنج ساڵ بەسەر ریفراندۆمی 2014 دا تێپەڕیوە و لەوماوەیەشدا زۆرشت گۆڕاوە.

ساڵی 2014 سکۆتلەندییەکان لەریفراندۆمێکدا بەزۆرینەی دەنگ (لەسەدا 55ی بەڵێ بۆمانەوە و لەسەدا 45 ی نەخێر) جیابونەوەیان لەبریتانیای گەورە رەتکردەوە و لەئێستاشدا پشتیوانانی ئەو جوڵانەوەیە کە هانی جیابونەوە دەدەن دەیانەوێت جارێکی تر پرسی ئەنجامدانەوەی ریفراندۆم بخەنەوە بەردەم رای گشتی.

ئەو کەپشتیوانی سەربەخۆیی سکۆتلەنداو مانەوەی لەیەکێتی ئەوروپا دەکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێستا دۆخەکە بەتەواوەتی گۆڕاوەو هەلومەرجی جیابونەوە لەبارە.
بەتواناو لێهاتویی سکۆتلەندییەکان دەتوانین وەک هێزێکی کارا لەناو یەکێتی ئەوروپادا بمێنینەوە

وتیشی بەتواناو لێهاتویی سکۆتلەندییەکان دەتوانین وەک هێزێکی کارا لەناو یەکێتی ئەوروپادا بمێنینەوە.

پشتیوانانی سەربەخۆیی سکۆتلەندا دژی جیابونەوەی بریتانیان لەیەکێتی ئەوروپا، چەکی دەستیشیان رەتکردنەوەی ئەو پرۆسەیەیە لەلایەن سکۆتلەندییەکانەوە کە بەپێی زانیارییەکان لەسەدا 66یان لەدژی دەنگیانداوە.
  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP