سەرۆک کۆمار: پەیوەندییەکی بەھێز و بێلایه‌ن‌ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی پێویستی ئێمەیە

- 4/25/2019 6:58:00 PM 1503 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، سەقامگیری عێراق بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەموانە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان پێویستمان بە پەیوەندییەکی بەھێز و ھاوسەنگی بێ لایه‌نه‌ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیدا.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد له‌ شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کە پێکھاتبو لە ھەر یەک لە سیناتۆر میت رۆمنی و کرێس مێرفی.

دەبێت وڵاتانی ناوچەکە لەوە تێبگەن کە سەقامگیری عێراق بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەموانە

 

لە دیدارەکەدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دوپاتیکردەوە:" کە دەبێت وڵاتانی ناوچەکە لەوە تێبگەن کە سەقامگیری عێراق بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەموانە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان پێویستمان بەپەیوەندییەکی بەھێز و ھاوسەنگی بێ لایه‌نه‌ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیدا". 

ھەر لەدیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری له‌ سه‌رجه‌م بوارەکاندا کردەوە، بەجۆرێک خزمەت به‌ بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردو وڵات بکات، ھاوکات رۆڵی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌ تیرۆر و پشتیوانیکردنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و مەشق و پڕچه‌ككردنی بەرزنرخاند.

پشتیوانیکردنی وڵاتەکەیان بۆ عێراق دوپاتکردەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و کۆمەککردنی لە گشت بوارەکاندا

 

لەلای خۆیانەوە، ئەندامانی شاندەکە جەختیان له‌ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەیان بۆ عێراق كرده‌وه‌ لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و کۆمەککردنی لە گشت بوارەکاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP