فوئاد حوسێن بە سەرۆكی خولی داهاتوی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدان هەڵبژێردرا

- 4/25/2019 6:51:00 PM 1705 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆكی خولی داهاتوی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدان هەڵبژێردرا.

بەپێی راگەیەنداوێكی نوسینگەی فوئاد حسێن كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزارەتی دارایی بەشداری كرد و تیایدا هەردو ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری، فوئاد حوسێن-یان بە سەرۆكی خولی داهاتوی بانكی عەرەبی هەڵبژارد.

 بڕیارە خولی داهاتوی كۆبونەوەی ساڵانەی دەستە داراییەكانی عەرەبی لە وڵاتی مەغریب گرێ بدرێت و تیایدا فوئاد حوسێن سەرۆكایەتی 49 هەمین كۆبونەوەی خولەكە بكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP