نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرد

- 4/25/2019 5:41:00 PM 4847 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی هەڵپەساردنی كڕینی نەوت لە روسیا لە لایەن پۆڵەندا و ئەڵمانیا و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا سەر و 75 دۆلاری بۆ یەك بەرمیل تۆماركرد و بەوەش بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆماركردوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەریەك لە وڵاتانی پۆڵەندا و ئەڵمانیا كڕینی نەوتی خاویان لە روسیا هەڵپەساردوە و بەپێی سەرچاوە بازرگانیەكانیش كۆماری چیك كڕینی نەوتی وەستاندوە.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 67 سەنت بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە کردویەتیە 75.60 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و بەو رێژەیەش بەرزترین ریكۆردی ساڵی 2019 ی تۆماركرد.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 25 سەنت بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە لە كۆتا مەمەڵەدا كردویەتیە 66.14 دۆلار.  

ئەوە لەكاتێكدایە سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و یاساغكردنی كڕینی نەوت لەو وڵاتە هۆكارێكی دیكەی سەرەكیە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.


نیشانەکردن :

# نەوت #ئابوری

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP