بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەت
مەكتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

- 4/25/2019 11:34:00 AM 2759 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گفتوگۆ دەکات.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە و لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.

پێشتر فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبو، رۆژی پێنجشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردبو، "هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت لە 90%ی بڕیوەى و بەربەستی گەورە لەبەر دەمماندا نەماوە، ئەوەی مابێت بەربەستی بچوکن، پێشموایە لەم هەفتەیەدا دەگەینە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی".

هاوکات پێشتر هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە هۆكاری كۆنەبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبو، "لەبەر بەرژەوەندی باڵای كوردستان و بۆ ئەوەی هەمو لایەنەكان هەست بكەن براوەن، پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە كاتی زیاتر بداتە لایەنەكان، بەڵام زۆری پێناچێت و ئێستا هەمو لایەنەكان بەتایبەت لایەنە سەرەكیەكان كە براوەی یەكەم و دوەم و سێهەمن بەرەو رێكەوتنی كۆتایی ئەچن".

هەورامی ئاماژەی بەوەشکردبو، "پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی پڕۆسەی یەكڕیزی دەكات، ئەو لایەنانەی داواكاریان هەبوە، پێشنیارەكانیان لە پرۆژە یاسای هەمواری سەرۆكایەتی هەرێم جێگەی كراوەتەوە و پرۆژەكە لای لیژنەی یاساییە".

نیشانەکردن :

#پارتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP