بەپەلە

"بەزۆر راپێچی سەر لقی دارەکان دەکرێن"

- 4/24/2019 4:46:00 PM 14557 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەمەراکیش جۆرێک لەبزنی تایبەت هەیە کە توانای چونە سەر لقوپۆپی سەردارەکانیان هەیە، بەڵام دەرکەوتوە جوتیارانی ناوچەکە بەشێک لەم بزنانە بەزۆر دەخەنە سەر لقی دارەکان تا ببە مایەی سەرنجی گەشتیاران و وەک سەرچاوەیەکی داهات بەکاریان دەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، وێنەگرێکی بریتانی ئاشکرایدەکات لەمەراکیش بەشێک لە بزنانەی توانای چونە سەر لقوپۆپی دارەکانیان هەیە بەزۆر دەخرێنە سەر دارەکان و دەهێڵرێنەوە بۆ راکێشانی سەرنجی جوتیاران و وەک سەرچاوەیەکی دارایی بەکاریاندەهێنن.
بزنی دەوروبەری ناوچەکە دەهێنن و بەزۆر راپێچی سەردارەکانیان دەکەن

لەمبارەیەوە ئارۆن گێکۆسکی وێنەگری ژینگەیی بریتانی کە سەرپەرشتی کامپینێک دەکات بۆ نەهێشتنی بەکارهێنانی ئاژەڵان بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران رایگەیاندوە " پاش ئەوەی دەرکەوت مانەوەی بزنەکان لەسەر لقوپۆپی دارەکان دەبێتە مایەی سەرنجی گەشتیاران، جوتیارانی مەڕاکیش لەهەندێک ناوچە بزنی دەوروبەری ناوچەکەش دەهێنن و بەزۆر راپێچی سەردارەکانیان دەکەن و لەبەرامبەردا پارە لەگەشتیاران وەردەگرن.

وتیشی ئەو ئاژەڵانە زۆرجار بەدرێژای رۆژ تەنها لەیەک شوێنی سەردارەکە دەهێڵرێنەوە و تەواو ماندو لاواز دەبن و دواتر بەشێکی زۆریان نەخۆشدەکەون.

بەپێی یاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان لەنەتەوە یەکگرتوەکان بەکارهێنانی ئاژەڵ بەجۆرێک کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبێت وەک ئەوەی ماندوبکرێت یان بەزۆر لەشوێنێکدا بهێڵرێتەوە قەدەغەیە و ئەنجامدەرانی سزادەدرێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP