بەپەلە

باسی رێکەوتنی پرۆتۆکۆلی یەکێتی و پارتی دەکات
سەعدی پیرە: رێکەوتنی مەبدەئی و سیاسیمان کردوە

- 4/24/2019 4:26:00 PM 2890 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆبونەوەی داهاتوی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی پێکهێنانی حکومەتە و دەمانەوێت حکومەتی داهاتو حکومەتێکی بەهێز بێت.

لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت و رێکەوتن لەگەڵ پارتیی دیموکراتی کوردستان، سەعدی پیرە، راگەیاند " لەگەڵ پارتی گەیشتوینەتە رێکەوتن، کۆبونەوەی داهاتوی نێوان پارتی و یەکێتیش بۆ واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی پێکهێنانی حکومەتە، بەو پێیەی رێکەوتنی مەبدەئیمان لە 5ی شوبات واژۆکردوە و لە 4ی ئازاریش رێککەوتنی سیاسیمان کردوە".

سەبارەت بە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستە حکومییەکان، سەعدی پیرە، وتی"دوای ئەوەی وەزارەتەکان جێگر دەبن  یان بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتی ئەو کەسانەی سیڤیان پێشکەشکردوە شۆرت لیست دەکرێن، پاشان بەپێی توانا و لێهاتویی کەسەکان بۆ پۆستەکان دادەنرێت.

پیرە دەشڵێت: دەمانەوێت حکومەتی هەرێم حکومەتێکی بەهێزبێت، حکومەتێک بێت کە ئەو هەڵانەی رابردو دەبارە نەکاتەوە، ئەوەش بەوە دەبێت تەفاهومێکی تەواو هەبێت و هەوڵی ئەوە بدەین هیچ دەسەڵاتێک لە دەرەوەی شەرعیەت نەمێنێت، ئەگەر دەسەڵات لە دەرەوەی شەرعیەت بمێنێت ئەوا حکومەت ناتوانێ بەهێز ببێت".

سەبارەت بە دانانی دو جێگر بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم رونیشکردەوە، پۆستی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێم یەکلایی بوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP