بەپەلە

بە وێنە.. پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی خەلەکان- رانیە

- 4/24/2019 3:29:00 PM 5825 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، چەند ئۆتۆمبێلێک لە سەر رێگەی خەلەکان- رانیە بەیەکیانداداوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی وێنەی پێكدادانی ژمارەیەك ئۆتومبێلی بڵاوكردوەتەوە، رایدەگەیەنێت، پێكدادانەكە بەهۆی نە پاراستنی ماوەی سەلامەتی‌ و خراپی رێگەوبانەوە لەسەر رێگەی خەلەكان-رانیە رویداوە، جگە لەزیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.

پێشتر چەند جارێک بەرپرسانی هەرێم بەڵێنی چاکردنی رێگاوبانەکانیان داوەو کە چەندین هاوڵاتی بونە قوربانی بە هۆی خراپی رێگاوبانەکان و زۆری روداوەکانی هاتوچۆ بە تایبەت لە رێگای نێوان شارەکاندا.

سەرەتای ئەم مانگە قوباد تاڵەبانی لەکاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی قائیمقامی دوکان رایگەیاند، بۆ دوكان و سەرجەم دەڤەرەكانی پرۆژە و بەرنامەی تایبەتیان هەیە، وەك چاککردنی رێگاکانی دەوروبەری دوکان و دوسایدکردن و روناککردنی شەقامی سەرەکی ناحیەی خەلەکان، بەڵام تا ئێستا رێگاکە وەک خۆیەتی و هیچ پرۆژەیەکی لێ جێبەجێنەکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP