شاسوار عەبدولواحید هێرشی توند دەکاتە سەر بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ

- 4/24/2019 12:13:00 PM 43628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی ئاڕاستەی ناڕازییەکانی جوڵانەوەکەی کرد و رایگەیاند، "خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک بە حەرامەکان بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگە".
چاوەڕوان بن دوو رۆژی تر دێمەوە خزمەتتان

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی، "چاوەڕوان بن دوو رۆژی تر دێمەوە خزمەتتان".
خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک بە حەرامەکان بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگە

 

شاسوار عەبدولواحید ئەو پەیامەی لە دەرەوەی وڵات بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، "دڵنیابن راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاکی سەردەکەوێت، خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک بە حەرامەکان بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگە".
 لەئێستادا ناكۆكی و ناڕەزاییەكی توند دژی شاسوار عەبدولواحید لە ئاستی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان دروست بوە

 

ئەو پەیامەی شاسوار عەبدولواحید لەکاتێکدایە، لەئێستادا ناكۆكی و ناڕەزاییەكی توند دژی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ لە ئاستی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان دروست بوە و بەیاننامە ناڕەزاییەكانی دو رۆژی رابردوش بەشێك بون لە خستنەروی ئەو ناڕەزاییانە.

شەوی رابردو خەندان لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای ناو ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، ئاراستە ناڕازیەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خۆی لە زۆرینەی پەرلەمانتارانی جوڵانەوەكە لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە دەبینێتەوە ئەگەری زۆرە لە دو رۆژی داهاتودا، لە بەیاننامەیەكی دەستەجەمعی نوێدا لە دژی سەرۆكی جوڵانەوەكە بوەستنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP