بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ دابینكراوه‌
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌

- 4/24/2019 11:57:00 AM 4701 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بە فەرمی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ کرایەوە کە لەسەر بودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستکراوە و تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمه‌رگه‌ و کەسوکاری پێشمەرگە.
 نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ لە شاری هەولێر کرایەوە و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا

 

لە مەراسیمێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی سەربازی حکومەتی ئەڵمانیا نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ لە شاری هەولێر کرایەوە و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
نەخۆشخانەکە لە مانگی ئابی ساڵی 2017 دا بەردی بناغەی دانرا

 

نەخۆشخانەکە لە مانگی ئابی ساڵی 2017 دا بەردی بناغەی دانراو حکومەتی ئەڵمانیا بودجەی تایبەتی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرد کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بو و ئەمڕۆ بە فەرمی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرێنراون

 

پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرێنراون و راستەوخۆ سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەبن و بەراوێژ لەگەڵ تەندروستی ئەڵمانیا کارەکان بەڕێوەدەبەن.

نەخۆشخانەکە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی کەسوکاری نزیکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە بە سیستەمی ستاندارد دروستکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP