پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

- 4/24/2019 11:12:00 AM 2885 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی باندێکی ماددەی هۆشبەری راگەیاند، کە سێ رۆژ بەر لە ئێستا لە هەڵمەتێکی هێزەکانیاندا دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 21ی ئەم مانگە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان سێ کەس دەستگیربکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بون.

عەقیدی پۆلیس هەندرێن خەسرۆ، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست لەوبارەیەوە رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەڵمەتێکدا توانیویانە سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن. 

عەقیدی پۆلیس هەندرێن خەسرۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سێ کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەش بڕیاری داوە بە بەندکردنیان بەپێی ماددەی ۱٤ی هۆشبەر.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP