بەپەلە

تەقینەوەیەک لە دیمەشق رویدا

- 4/24/2019 11:07:00 AM 1915 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەقینەوەیەك لە باشوری دیمەشق-ی پایتەختی سوریا رویدا و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و پێنج كەسی دیكەش برینداربون.

تۆڕی هەواڵی RTی روسیا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی نەهر عەیشە لە باشوری دیمەشق-ی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەك رویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و پێنج كەسی دیكەش برینداربون.

هاوكات لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە راگەیەندراوە، تەقینەوەكە لەرێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە بوە كە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا لە ناوچەی نەهر عەیشە تەقیوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP