٤٥ ساڵ بەسەر بۆردومانكردن و كۆمەڵكوژكردنی قەڵادزێ-دا تێدەپەڕێت

- 4/24/2019 10:47:00 AM 1805 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

٤٥ ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس روخاو بۆردومان و كۆمەڵكوژی قەڵادزێی کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٦٠ شەهیدبون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربون.
قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە بە چەكی قەدەغەكراو و ناپاڵم بۆردومان كرا

 

شاری قەڵادزێ لە ٢٤-٤-١٩٧٩ لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە بە چەكی قەدەغەكراو و چەكی ناپاڵم بۆردومان كرا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٦٠ هاوڵاتی شەهیدبون و زیاتر لە ٣٠٠ هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
ژمارەیەك لەو كەسانەی لە بۆرومانەكەدا شەهیدو بریندار بون خوێندكاری زانكۆ بون

 

ژمارەیەك لەو كەسانەی لە بۆرومانەكەدا شەهیدو بریندار بون خوێندكاری زانكۆ بون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی ٢٤-٤-١٩٨٢ی شاری قەڵادزێ تێپەڕدەبێتك كە لەو ڕۆژەدا پشدەرییەكان دژی ستەم و زەبر و زەنگی ڕژێمی بەعسی ڕوخاو هاتنە سەر شەقامەكان و راپەڕین.
ساڵی‌ ٢٠١١ كه‌یسی‌ قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ فه‌رمی‌ ناسێنرا

 

ساڵی‌ ٢٠١١ كه‌یسی‌ قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ فه‌رمی‌ ناسێنراو بڕیاری‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی درا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP