وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئەمریكا
زەریف: ئەمریكا لە دانوستاندا جێگەی متمانە نیە

- 4/24/2019 10:02:00 AM 5970 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، شەوی رابردو گەیشتە نیویۆرك و لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، لە ناو پڕۆگرامەكاندا تیشك دەخەنە سەر سیاسەتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا.

لەمیانی كۆبونەوەی رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی بڕیارەكانی كۆشكی سپی بەرامبەر بە وڵاتەكەی و توندتركردنی سزاكانی بۆ سەر ئێران رایگەیاند، "هەڵسوكەوتەكانی ئەمریكا لە چەتە رێگرەكان خراپترە".
چەتە رێگرەكان داوا لە كەسانی دیكە ناكەن تا لەگەڵیان بن و لە كارەكانیان هاوبەشیان بكەن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەتە رێگرەكان داوا لە كەسانی دیكە ناكەن تا لەگەڵیان بن و لە كارەكانیان هاوبەشیان بكەن، بەڵام ئەمریكا نەك تەنها كەسانی دیكە ناچاردەكات، بەڵكو هەڕەشەیان لێدەكات گەر هاوبڕیار نەبن سزایان دەدات".
ئەمریكا وەكو لایەنێكی جێ متمانە خۆی نەسەلماندوە

 

سەبارەت بە لێدوانەكانی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی كە داوای دوبارە ئەنجامدانەوەی دانوستانیان لەگەڵ ئێران كردوە زەریف رایگەیاند، "ئەمریكا وەكو لایەنێكی جێ متمانە خۆی نەسەلماندوە، بەڵكو سەلماندویەتی هیچ بایەخێك بە یاسا نێودەوڵەتیەكان نادات و تەنانەت بایەخ بەو بڕیارانەش نادات كە پێشتر خۆی داویەتی".

هاوكات مۆنیكا گرایلی، سەرۆكی رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەڵوێستی نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی بە بڕیارەكەی ئەمدواییەی كۆشكی سپی لە توندتركردنی سزاكان بۆ سەر ئێران وتی، "رێكخراوەکە لە بەرامبەر هەر سزایەكی ئابوری و ماددی و بازرگانی دەوەستێتەوە كە لە یەك لایەنەوە بڕیارەكەی دەربچێت"، وتیشی، "بە بڕوای من بڕیاری لەو شێوازە ئازادی و بازرگانی ئازاد سنوردار دەكات".

نیشانەکردن :

#ئێران #ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP