جۆ بایدن خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەگەیەنێت

- 4/24/2019 9:09:00 AM 2232 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی هەیە رۆژی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا رابگەیەنێت.
جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا پلانی هەیە سبەی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی رابگەیەنێت

 

کەناڵی هەواڵی NBCی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی هەیە سبەی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا رابگەیەنێت.
دوای راگەیاندنی وەکو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن سەردانی پیتسبێرگ دەکات

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای راگەیاندنی وەکو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن سەردانی پیتسبێرگ و دواتر لە هەفتەکانی داهاتودا سەردانی ئەو چوار ویلایەتەی ئەمریکا دەکات کە زووتر دەنگدان تیایاندا بەڕێوەدەچێت.
جۆ بایدن دەبێتە کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا لە ساڵی 2020

 

بەمەش جۆ بایدن دەبێتە کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا لە ساڵی 2020، کە هەوڵدەدەن کۆشکی سپی لەژێر دەستی دۆناڵد ترەمپدا دەربهێنن.
بایدن جێگری باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بو

 

پێشتر و لە ماوەی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوی ئەمریكادا، بایدن لە ماوەی ساڵانی 2009 تا 2017 وەكو 47هەمین جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربوو. 

بایدن پێشتر چەندین رەخنەی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کردبو، لەبارەی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسسی سعودی کە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا وتبوی، "مامەڵەکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ دۆسیەکەدا جێگەی شەرمەزاری و ترسناكە".

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP