بەپەلە

خەندان ئەو ناوانە ئاشکرادەکات کە خۆیان کاندید کردوە بۆ وەزیری پێشمەرگە

- 4/23/2019 10:40:00 PM 42496 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هەرچەندە هێشتا ژمارەیەك كەسی باڵای ناو یەكێتی لەئەگەری كاندیدكردندان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی خەندان تا ئێستا تەنها چوار كەس خۆیان كاندیدكردوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
هەریەک لە شۆڕش ئیسماعیل، سیروان کوێخا نەجم ، مستەفا چاوڕەش، جەبار یاوەر، ئەو ناوانەن کە خۆیان کاندید کردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە

 

بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە شۆڕش ئیسماعیل، سیروان کوێخا نەجم ، مستەفا چاوڕەش، جەبار یاوەر، ئەو ناوانەن کە خۆیان کاندید کردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سیروان كوێخا نەجم و مستەفا چاوڕەش كاندیدبونیان بۆ وەزیری پێشمەرگە پشتڕاستدەكەنەوە

 

لەو بارەیەوە هەریەك لە سیروان كوێخا نەجم و مستەفا چاوڕەش، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەخەندان-یان راگەیاند: كە ڕاستە خۆیان كاندید كردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هاوکات مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، بەو پێیەی وەزارەتی پێشمەرگە بەر یەکێتی دەکەوێت، بە حکومی ژیان و ئەزمونی خۆم، نامەیەکم نوسیوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و داواملێکردون، بمکەنە وەزیری پێشمەرگە، چونکە خۆم بە شیاوی ئەوە دەزانم کە ببمە وەزیری پێشمەرگە".

سیڤیم پڕنەكردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەم، تا پاشەكشە بكەم

 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە خەندان-ی راگەیاندبو، سیڤیم پڕنەكردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەم، تا پاشەكشە بكەم، تا ئێستاش یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەک کەسی دیاری نەکردوە، مشتومڕی یەک ناوی نەکردوە لەسەر پێدانی پۆست لە كابینەی نۆیەم.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وەك یەكێك لە بەركەوتە و پشكەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، داواش كراوە كە ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە سەرجەم پۆستەكانی یەكێتی یەكلایی بكاتەوە.

 

نیشانەکردن :

#یەکێتی #پێشمەرگە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP