سەرۆكی جوڵانەوەكە بە خاوەنی كۆمپانیای نالیا دەزانن و خۆشیان بە نەوەی نوێ
شاسوار عەبدولواحید پەنا بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامە دورخراوەكانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە دەبات

- 4/23/2019 10:03:00 PM 22499 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ناكۆكی و نارەزاییەكانی نێوان ئەندامە باڵاكانی نەوەی نوێ، گەیشتۆتە ئاستی لێكترازان و بەپێی زانیارییەكانی خەندان، سێ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ كە پێشتر لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دورخرابونەوە، لە ئێستادا بە ئامانجی پشتگیری باڵاكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش لە نەوەی نوێ بە خەندان-ی راگەیاند لە كۆی هەشت ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان تەنها یەك پەرلەمانتار لەگەڵ باڵەكەی شاسوار عەبدولواحیدە.

لەئێستادا ناكۆكی و ناڕەزاییەكی توند دژی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ لە ئاستی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان دروست بوە و بەیاننامە ناڕەزاییەكانی دو رۆژی رابردوش بەشێك بون لە خستنەروی ئەو ناڕەزاییانە.

ئاراستە ناڕازیەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خۆی لە زۆرینەی پەرلەمانتارانی جوڵانەوەكە لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە دەبینێتەوە ئەگەری زۆرە لە دو رۆژی داهاتودا، لە بەیاننامەیەكی دەستەجەمعی نوێدا لە دژی سەرۆكی جوڵانەوەكە بوەستنەوە

 

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، كە لەسەرچاوەیەكی باڵای ناو ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ دەستی كەوتوە، ئاراستە ناڕازیەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خۆی لە زۆرینەی پەرلەمانتارانی جوڵانەوەكە لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە دەبینێتەوە ئەگەری زۆرە لە دو رۆژی داهاتودا، لە بەیاننامەیەكی دەستەجەمعی نوێدا لە دژی سەرۆكی جوڵانەوەكە بوەستنەوە.

لە ماوەكانی رابردودا هەریەکە لە (هەوراز زاهیر، گوڵاڵە محەمەد و سنور ساڵح) لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە دورخراونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بە ئامانجی پشتگیری باڵاكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕێنراونەتەوە

 

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی كە خەندان دەستی كەوتوە،"لە ماوەكانی رابردودا هەریەکە لە (هەوراز زاهیر، گوڵاڵە محەمەد و سنور ساڵح) لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە دورخراونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بە ئامانجی پشتگیری باڵاكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە".

لە کۆی 8 هەشت پەرلەمانتاری جوڵانەوەکە، 7 حەوت پەرلەمانتار هاوڕان لەگەڵ نیگەرانیەكانی ئەنجومەنی باڵا و فراكسیۆنی نەوەی لە پەرلەمانی عێراق

 

هەرچەندە لە بەیاننامەی ناڕازیی فراکسیۆنی نەوەی نوێدا تەنها ناوی 4 چوار پەرلەمانتاری لەسەر بو، بەڵام خەندان لە زاری ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ زانیویەتی"لە کۆی 8 هەشت پەرلەمانتاری جوڵانەوەکە، 7 حەوت پەرلەمانتار هاوڕان لەگەڵ نیگەرانیەكانی ئەنجومەنی باڵا و فراكسیۆنی نەوەی لە پەرلەمانی عێراق و تەنها یەك پەرلەمانتار بە رونی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکە ماوەتەوە".

ئێمە زۆرینەی ئەنجومەنی باڵا پێکدەهێنین و شاسوار عەبدولواحید و ئاراستەكەی، نوێنەرایەتی کۆمپانیای نالیا دەكەن، نەك جوڵانەوەی نەوەی نوێ

 

بەوتەی سەرچاوەكەی خەندان، ئەو حەوت پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان هەروەك فراكسیۆنە پەرلەمانیەكەی بەغدای ئەو جوڵانەوەیە، لە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناڕازین و دەڵێن،"ئێمە زۆرینەی ئەنجومەنی باڵا پێکدەهێنین و شاسوار عەبدولواحید و ئاراستەكەی، نوێنەرایەتی کۆمپانیای نالیا دەكەن، نەك جوڵانەوەی نەوەی نوێ".

بەپێی نوسراوێک کە سەرکەوت شەمسەدین بڵاویکردوەتەوە، تەنها لەو بابەتەدا ئیدارەی نەوەی نوێ زیاتر لە نۆ ملیۆن دیناری لە ناوبراو وەرگرتوە

 

دوای ئەوەی 21ی ئەم مانگە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان بڵاوکردەوە هەندێک لە پەیج و ئەکاونتی نزیک لە سەرۆکی جوڵانەوەکە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتاران سەرکەوت شەمسەدین و رابون مەعروف و بەوە تۆمەتباریان کردن کە موچەی پاسەوانەکانیان نەگەڕاندۆتەوە بۆ جوڵانەوەكە و لیژنەی ئینزیباتیان لەسەر دروستکراوە.

بەڵام بەپێی نوسراوێک کە سەرکەوت شەمسەدین بڵاویکردوەتەوە، تەنها لەو بابەتەدا ئیدارەی نەوەی نوێ زیاتر لە نۆ ملیۆن دیناری لە ناوبراو وەرگرتوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP