سیڤیم پڕنەكردۆتەوە، تا پاشەكشە بكەم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: نە لەسەر پۆست شەر دەکەم، نەدەچمە ململانێوە لەگەڵ هاورێکانم

- 4/23/2019 9:43:00 PM 11709 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند: سیڤیم پڕنەكردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەم، تا پاشەكشە بكەم، دەشڵێت:"تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەک کەسی دیاری نەکردوە، مشتومڕی یەک ناوی نەکردوە لەسەر پێدانی پۆست لە كابینەی نۆیەم".

تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەک کەسی دیاری نەکردوە، مشتومڕی یەک ناوی نەکردوە لەسەر پێدانی پۆست و دیاریکردنی بۆ پۆستەكانی كابینەی نۆیەم

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەمی خحكومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند:"تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەک کەسی دیاری نەکردوە، مشتومڕی یەک ناوی نەکردوە لەسەر پێدانی پۆست و دیاریکردنی بۆ پۆستەكانی كابینەی نۆیەم"

تا ئێستا هەرچی ناو دەهێنرێت، و هەرچی باس دەکرێت هەموی دورە لە راستیەوە

 

شێخ جەعفەر راشیگەیاند:"چاوەرێ دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دابنیشین، چۆن رێكەوتنی سیاسیمان ئیمزا کردوە لەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەت و پۆستەكانیش واژۆی رێكەوتنەكەمان بكەین، ئەو كاتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەڵکەکان دیاری دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکان، تائێستا هەرچی ناو دەهێنرێت، و هەرچی باس دەکرێت هەموی دورە لە راستیەوە".

خەڵک هەیە سیڤی پر کردوەتەوە، بەلام مشتومڕ لەسەر کەس نەکراوە

 

لەبارەی ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردوە بۆ وەرگرتنی پۆست لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، شێخ جەعفەر وتی:"خەڵک هەیە سیڤی پر کردوەتەوە، بەلام مشتومڕ لەسەر کەس نەکراوە"

من نە سیڤیم پر کردوەتەوە، نەباسم کردوە، نەناوم هێناوە تا پاشەکشە بکەم

 

لەبارەی دەنگۆی پاشەكشەكردنی لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە، شێخ جەعفەر رایگەیاند:"من نە سیڤیم پر کردوەتەوە، نەباسم کردوە، نەناوم هێناوە تا پاشەکشە بکەم، تا ئیستا بە هیچ جۆرێک بۆ هیچ پۆستێک خۆم کاندید نەکردوە، لەبەر ئەوەی من پابەندم بە بریاری حیزبەکەمەوە هەیە و حزب چی بڵێت من ئەوە جێبەجی دەکەم.

نە لەسەر پۆست شەر دەکەم نە ململانێ دەکەم، نەدەچمە ئەو جۆرە ململانێیانەوە لەگەڵ هاورێکانم

 

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزەكانی یەكەی 70 ی وەزارەتی پێشمەرگەیە راشیگەیاند:"نە لەسەر پۆست شەر دەکەم نە ململانێ دەکەم، نەدەچمە ئەو جۆرە ململانێیانەوە لەگەڵ هاورێکانم، باوەڕم بەوە نییە كە پۆست خەڵک گەورە بکات، ئەوە باوەڕێكە لە کۆنەوە هەمە، مرۆڤ كەسێتی و هێزو شەهامەت و حورمەتی لەو ئیشەدایە کە دەیکات و تیایدا سەرکەوتوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP