زیاتر لە 88٪ی میسریەكان بەبەڵێ دەنگیان بە گۆڕینی دەستوردا کە تاساڵی 2030 دەسەڵاتی سیسی درێژدەکاتەوە

- 4/23/2019 9:17:00 PM 2350 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای راپرسیە سێ رۆژیەكەی میسر بۆ گۆڕینی دەستوری وڵاتەكەیان، لە88.83%ی میسریەكان بەبەڵێ دەنگیاندا و بەوەش عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای میسر دەتوانێت تا ساڵی 2030 لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی میسر رایگەیاندوە میسرییەکان بەبەڵێ دەنگیان بەگۆڕینی دەستوری وڵاتەکەیان داوە کە رێگە بەمانەوەی عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەیان دەدات تاساڵی 2030 لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ریفراندۆمی سێ رۆژی رابردوی میسر هەنگاوێکی دیکەیە بەئاراستەی گۆرینی سیستمی حکومڕانی و ماوەی مانەوەی سەرۆک کە هەر خولێکی بەرزکراوەتەوە بۆ 8 ساڵ.

لەمبارەیەوە لاشین ئیبراهیم سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی میسر رایگەیاند لە44.33%ی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشدارییان لەراپرسییەکەدا کردوە کە لەرۆژی یەکشەممەی رابردوەوە بەردەوامبوە.

میدیای فەرمی حکومەت و بازرگانەکان و ئەندامانی پەرلەمان داواین لەخەڵک دەکرد بەبەڵێ دەنگ بەریفراندۆم بۆ گۆڕینی دەستوری وڵاتەکەیان بدەن، لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتداران هەڕەشەیان لەهەرکەسێک دەکرد ئەگەر بەشداری ریفراندۆم نەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP