ناتانیاهۆ ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە

- 4/23/2019 8:32:00 PM 5519 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێردراوەی ئیسرائیل لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرایکرد بەنیازە ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە بکات بەناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە و بۆ ئەوەش پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئەو هەنگاوە دەنێت.

بەپێی هەوالێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئەمرۆ سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێردراوەی ئیسرائیل لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرایکردوە بەهۆی دانپیانانە مێژوییەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەبەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لەخاکی ئیسرائیل، بەنیازە پێشنیارێک پێشکەشی حکومەتەکەی بکات بۆ  گۆڕینی ناوی بەرزاییەکانی جۆلان بەناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.

پاش گەشتێکی خێزانی بۆ بەرزاییەکانی جۆلان بەبۆنەی فیستیڤاڵی پاسۆڤەر، ناتانیاهۆ رایگەیاند " ئێستا کاتی ئەوەیە پێزانینی خۆمان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نیشان بدەین و بۆ ئەوەش بەرزاییەکانی جۆلان دەکەین بەبەرزاییەکانی دۆناڵد جەی ترەمپ"

وتیشی پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەو هەنگاوە دەنێت.

مانگی ئاداری رابردو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر یاداشتێکی دانپیانانی خۆی کرد کە تێیدا بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لەسەروەری خاکی ئیسرایل دەناسێنێت.

 

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP