سەرۆک کۆمار رۆڵی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی لە روماڵکردن و بڵاوکردنەوەی راستییەکان بەرزنرخاند

- 4/23/2019 7:48:00 PM 1984 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرھەم ساڵح،رایگەیاند، یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی لە روماڵکردن و بڵاوکردنەوەی راستییەکان، سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی ھزری تەکفیری کە تیرۆریستانی داعش بانگەشەیان بۆ دەکرد رۆڵێکی گرنگیان هەبوە.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە بڵاوکردنەوەی چەمکی بنەماکانی ئاینی ئیسلام و بەرجەستەکردنی فەرھەنگی لێبوردەیی کە دەبێتە هۆی بەھێزکردنی یەکریزی لە نێوان ھاووڵاتیانی عێراق کردەوە

 

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2019  لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی عێراق بەسەرۆکایەتی ئەمنیداری یەکێتیەکە حەمید حسەینی کۆبوەوە.

سەرۆک بەرھەم ساڵح، رۆڵی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی لە روماڵکردن و بڵاوکردنەوەی راستییەکان، سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی ھزری تەکفیری کە تیرۆریستانی داعش بانگەشەیان بۆ دەکرد بەرز نرخاند، هاوکات تەئکیدی لە بڵاوکردنەوەی چەمکی بنەماکانی ئاینی ئیسلام و بەرجەستەکردنی فەرھەنگی لێبوردەیی کە دەبێتە هۆی بەھێزکردنی یەکریزی لە نێوان ھاووڵاتیانی عێراق کردەوە.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، کە میدیا پەیامێکی مرۆییی گرنگی ھەیە و بریتییە لە بابەتی راستگۆیی و دەربڕینی بیروڕاو گواستنەوەی زانیارییەکان و پابەندبون بە چوارچێوەیەکی خوازراو لە کۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لەگەڵ خواستەکانی خەڵکیدا بکات. 

رۆڵی یەکێتیەکەمان بریتیە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی راگەیاندنی نەگۆڕ بۆ بەھێزکردنی بنەماکانی ئاینی ئیسلام و بەرپەرچدانەوەی بیرە توندڕەوە لادەرەکان

لەلای خۆیەوە حەمید حسەینی، رۆڵ و کاری یەکێتیەکەیانی خستەڕو کە بریتیە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی راگەیاندنی نەگۆڕ بۆ بەھێزکردنی بنەماکانی ئاینی ئیسلام و بەرپەرچدانەوەی بیرە توندڕەوە لادەرەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP