ترەمپ سەردانی بریتانیا و فەرەنسا دەكات

- 4/23/2019 6:36:00 PM 2315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە ٣ ی حوزەیران دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە سەردانێكی سێ رۆژ بچێتە بریتانیا و لەگەڵ شاژن و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بەپێی سەرچاوە جیهانیەكان، شاژنی بریتانیا بانگهێشتنامەیەكی پێشكەشی  نوێنەری سەرۆکی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردوە بۆ ئەوەی لە 3ی حوزەیران دۆنالد ترەمپ سەردانی ئەو وڵاتە بكات و لای خۆشیەوە نوێنەرەكەی ترەمپ بانگهێشتەکەی قبوڵکرد.

ئەوەش خراوەتەرو كە وردەكاری سەردانەكە لەكاتێكی دیكەدا بڵاودەكرێتەوە.

لای خۆشیەوە ترێزا مەی سەرۆكوەزیرانی بریتانیا رایگەیاند:"بریتانیا و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا هاوبەشیەکی قوڵیان پێكەوە هەیە کە رەگی داکوتیوە لە مێژوی هاوبەشمان و ئاڵوگۆری بایەخپێدانەکانمان".

مەی وتوشیەتی:"سەردانەکەی ترەمپ گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان بریتانیا و ئەمریكا و رۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە ناوچەکەدا لە روی بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاسایش و بەرگری"

لەهەمانكاتدا کۆشکی سپی لەبارەی سەردانەكەوە رایگەیاندوە:"سەردانەکە لە چوارچێوەی پەیوەندیە بەهێزەكانی نێوان ولایەتە یەكگرتوەكان و بریتانیایە و بڕیارە لەگەڵ شاژنی بریتانیا كۆببنەوە.

كۆشكی سپی راشیگەیاندوە، "بڕیارە دۆنالد ترەمپ بە یاوەری میلانیای هاوسەری لە رێكەوتی 6ی حوزەیران سەردانی فەرەنسا بكات و  لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسادا كۆببێتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP