لەبارەی توندکردنی سزاکانی سەر ئێران، بەحرەین پێشوازی لەبریارەکەی ئەمریکا کرد

- 4/23/2019 5:03:00 PM 1879 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین پێشوازی لەبڕیای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد لەبارەی لابردنی بەخشینی ئەو وڵاتانەی بازرگانی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەراگەیەنراوێکدا پێشوازی لەبڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد لەبارەی لابردنی بەخشینی ئەو وڵاتانەی بازرگانی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەیندا هاتوە پشتگیری ئەمریکا دەکەن بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆرستان و ئەو رۆڵە خراپ و مەترسیدارەی ئێران لەناوچەکەدا دەیبینێت.
هاوشان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەکە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەشدا شانشینی بەحرەین جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هاوشان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەکە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دوێنێ دوشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند وڵاتەکەی بەخشینی ئەو هەشت وڵاتەی راگرتوە کە پێشتر رێگەیان پێدرابو بۆماوەیەکی دیاریکراو بازرگانی نەوت لەگەڵ ئێران بکەن.

راشیگەیاند ئەمریکا سزای توندی هەر وڵاتێک دەدات کە پابەندی بڕیاری سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران نەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP