حکومەتی سعودیە لە سێدارەدانی 37 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر راگەیاند

- 4/23/2019 4:23:00 PM 1341 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ناوخۆی عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە چالاكی تیرۆریستیدا، دادگای وڵاتەكەی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ 37 كەس دەركردوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی تایبەت بە سعودیە ئەمرۆ سێشەممە بڵاویكردوەتەوە، "بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كار و چالاكی تیرۆریستیدا، دادگای وڵاتەكە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ 37 كەس دەركردوە".

ئاژانسەکە راشیگەیاندوە، "ئەو تۆمەتبارانەی لە سێداره‌دراون دەستیان لە بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوەی و ئاڵۆزی و كاری تێكدەرانەدا هەبوە".

ئەوەش خراوەتەڕو، سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە بەڕەگەز خەڵكی سعودیەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP