سه‌رۆكی پێشوی دەزگای هه‌واڵگری توركیا ده‌ستگیركرا

- 4/23/2019 3:26:00 PM 4292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، سه‌رۆكی پێشوی دەزگای هه‌واڵگری توركیا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌رۆک كۆماری تورکیا و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" ده‌ستگیركراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا رایگەیاندوە، "سابری ئوزون، سه‌رۆكی پێشوی دەزگای هه‌واڵگری توركیا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌رۆک كۆمار و  پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ستگیركرا".

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "سابری ئوزون سوكایه‌تی به‌سه‌رۆک كۆماری تورکیا کردوە و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی کردوە و هاوكاری رێكخراوه‌كه‌ی کردوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، سابری ئوزون لە به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ ئاسایش وتەکانی وەردەگیرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP