هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبوسی دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

- 4/23/2019 11:01:00 AM 1344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر کۆبونەوە و لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسی عێراقەوە گفتوگۆیان کرد.

نوسینگەی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بارزانی  و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق کۆبونەتەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی پارێزگای موسڵیان به‌تایبه‌ت تاوتوێ كردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانی شه‌ڕی داعش كرده‌وه‌.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی ئاوارەکانی عێراق لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان کردوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.

ئێوارە دوێنێ محەمەد ئه‌لحه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP