هێرش کرایە سەر دەزگای هەواڵگری تورکیا لەسوریا و کوژراو بریندار هەیە

- 4/22/2019 11:35:00 PM 36800 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ئەعزازی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکی ( میت) و بەهۆیەوە چوار ئەندامی دەزگاکە کوژراون و برینداربون.
چوار ئەندامی دەزگاکە کوژراون و برینداربون

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لەشاری ئەعزازی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکی (میت) و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون برینداربون. 

یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری میت بوە

ئاماژە بەوەشکراوە،" یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری میت بوە بەناوی ئەبو عومەر و بەرپرسی مەلەفی سوریایە لەناو دەزگاکەدا.

بەپێی سەرچاوەیەک لەناو دەزگای هەواڵگری میت بریندارەکان برینەکانیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP