نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 4/22/2019 10:34:00 AM 20310 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 350 دینارە، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار و 250 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 750 دینارە، 100 پاوەن بە 156 ھەزار و 500 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 350 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار و 900 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلارە، نرخی 100 پاوەندیش بە 129 دۆلار و 50 سەنتە.         


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP