بەشیر حەداد: ھەماھەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە کاری پەرلەمانیمان

- 4/22/2019 10:30:00 AM 1655 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ھەماھەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە کاری پەرلەمانیان و کاری بۆ دەکەن.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق  لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان لە بەغدا ھەماھەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە کاری پەرلەمانیان و کاری بۆ دەکەن.

شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی پەلەمانی عێراق چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌غدان به‌مه‌بستی به‌شداریكردن لە کۆنگرەی لوتکەی بەغدا بۆ پەرلەمانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەکە، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی پەرلەمانی کرودستان باس لە پێویستی و گرینگی بونی پەیوەندی لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق کرا و پێویستی بونی ھەمەھەنگی و ھاریکاری لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی ھەردولا بەگرینگیەوە تاوتێکرا.

بەشیر حه‌داد راشیگەیاند، هیوا دەخوازێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر وەدەستهێنانی مافه رەواكانی گەلی کورد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP