نرخی نەوتی خاو بەرێژەی لەسەدا سێ بەرزدەبێتەوە

- 4/22/2019 9:37:00 AM 2506 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی پلانەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە مۆڵەتی وڵاتانی كڕیاری نەوتی ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا سێ بەرزبوەوە و لەماوەی ساڵی رابردوەوە تا ئیستا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

ئەمڕۆ دوشەممە، دوای ئەوەی جۆش رۆگن، سەرنوسەری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتیمانی  رۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، "ئەو وڵاتانەی نەوت لە ئێران دەكڕن لەمەودوا لە سزاكان نابەخشرێن"، نرخی نەوتی خاو بە رێژەیەكی بەرچاو و بەرێژەی لەسەدا سێ بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی. 

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی لەسەدا 3.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 74.31 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەرێژەی لەسەدا 2.9 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 65.87 دۆلار.  

ڕۆگین لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردوەتەوە، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەم نزیكانە رایدەگەیەنێت، لە رێكەوتی 2ی مایسی ئەمساڵەوە ئیدارەی وڵاتەكەی چیدی ئەو وڵاتانە نابەخشێت كە لە ئێستادا كڕیاری نەوت وڵاتی ئێرانن".

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP