پێویستە هەوڵی سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی بدرێت
سەرۆک بەرهەم و حەیدەر عبادی گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق دەكەن

- 4/21/2019 11:09:00 PM 1098 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر حەیدەر عبادی.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، سەرۆك بەرهەم و حەیدەر عەبادی سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کردوە .
دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتییانی عێراق بە گشت پێکھاتەکانیەوە

 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا جەخت لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان کراوەتەوە لە پێناوی سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی و وەلانانی  ناکۆکییەکان و بەرجەستەکردنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتییانی عێراق بە گشت پێکھاتەکانیەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP