سعودیە و ئیمارات بڕی سێ ملیار دۆلار بە سودان دەبەخشن

- 4/21/2019 11:00:00 PM 1544 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەریەك لە عەرەبستانی سعودی و ئیمارات رایانگەیاند، بە مەبەستی پشتگیریكردن لە گەلی سودان، بڕی سێ ملیار دۆلار دەبەخشنە ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ یەكشەممە، هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات بڕیارێكیان سەبارەت بە بەخشینی سێ ملیار دۆلار بە وڵاتی سودان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەشكرد "لەئێستادا 500 ملیۆن دۆلار وەك پێشەكی گەیەندراوەتە بانكی ناوەندی سودان".

ئەو هەنگاوەی سعودیە و ئیمارات بە مەبەستی دوپاتكردنەوەی رۆڵی هەردو وڵاتە لە پشتگیریكردنی ولاتانی عەرەبی و راشیانگەیاندوە "بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆیان بەرامبەر بە گەلی سودان و لە سۆنگەی هاوكاریكردن و پشتگیریكردنی كۆماری سودان"ەوە ئەو كارە ئەنجامدەدەن.
ئەو پارەیەی گەیەندراوەتە بانكی ناوەندی سودان، نرخی دراوی وڵاتەكەی بەرامبەر بە دۆلار بەرزكردوتەوە

 

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ئەو 500 ملیۆن دۆلارەی بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بانكی ناوەندی وڵاتەكە و كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر دراوی سودانی بەكاردەهێنرێت، ئەو پارەیەی كە دەمێنێت بە مەبەستی دابینكردنی خۆراك و دەرمان و سوتەمەنی بۆ خەڵكی سودان خەرجدەكرێت. 

دوابەدوای راگەیەندراوەكەی سعودیە و ئیمارات، شەمسەدین كوباشی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو هاوكاریە كاردانەوەیەكی ئەرێنی لە باشتركردنی دۆخی ئابوری وڵاتەكەیدا دەبێت".

راشیگەیاند "ئەو پارەیەی گەیەندراوەتە بانكی ناوەندی سودان، نرخی دراوی وڵاتەكەی بەرامبەر بە دۆلار بەرزكردوتەوە" و وتیشی " بە مەبەستی دابینكردنی خۆراك و سوتەمەنی و دەرمانی پێویست كارەكان لە بەردەوامیدان".


نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP