بەڤیدیۆ؛ ئاسایشی سلێمانی دو تۆمەتباری دیكەی باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی دەستگیركرد

- 4/21/2019 10:20:00 PM 44911 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی دو تۆمەتباری دیكەی باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا خراوەتەرو، ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دو تۆمەتباری دیكەی ئەو باندە مەترسیدارە دەستگیربكەن كە نزیكەی 40 تاوانیان لە سلێمانی ئەنجامدابو.

ئەوەشخراوەتەرو كە توانیویانە دو تۆمەتباری دیكە دەستگیربكەن كە بەشێكن لەو باندەی دەستیان هەبوە لە كوشتنی ( تاریقی بەقاڵ ) و ( مەریوان دارا ) و  دزینی چەندین ئۆتۆمبێل و دەستدرێژیكردنە سەر ھاوڵاتیان.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشیخستۆتەرو كە دەستگیركردنی ئەو كەسانە لە ئۆپراسیۆنێكدا بوە بە هاوكاری ھێزە عێراقییەكان لە شاری كەركوك لە نزیك دوبز و توانیویانە هەردو تۆمەتبار (رەعد محەمەد عبدالخضیر) ناسراو بە شێخ رەعد و ( شیڤان عەبدولرەزاق ) دەستگیربكەن. 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP