سەیارە لێی داوە
زانیاری لەسەر تەندروستی خاڵە موبارەك

- 4/21/2019 8:49:00 PM 63707 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ خاڵە موبارەك یەكێك لە كەسە ناسراوەكانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی دەدات، دوای چارەسەر گەڕێنرایەوە ماڵەوە.

د.ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە خەندان-ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ خاڵە موبارەك، سەیارە لێی داوە و گەیەندرایە بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی شار".
دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ئێستادا خاڵە موبارەك تەندروستی جێگیرەو رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە

 

ئومێد عەلی وتیشی: دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ئێستادا خاڵە موبارەك تەندروستی جێگیرەو رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.

خاڵە موبارەك یەكێكە لەو كەسانەی كە باری دارایی باش نیەو لەناو شاری سلێمانیدا كەسێكی ناسراوە و زۆر كات ڤیدیۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێتەوە و وەك كەسێكی قسەخۆش ناوی دەهێنرێت و لەماوەی رابردوشدا بەهۆی خراپی شوێنی نیشتەجێبونیان دو خانوی نوێ بۆ خۆی و براكەی دروستكرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP