توخمی شێرێکی دەگمەن دۆزرایەوە

- 4/21/2019 4:45:00 PM 21653 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پاش پشکنینی ورد بۆ ئاسەواری شێرێک لەمۆزەخانەیەکی کینیا، زانایان توانیان توخمی شێرێکی دەگمەن دەستنیشان بکەن، کە 20 ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا ژیاوە.

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، پاش پشکنینی ورد بۆ ئاسەواری گیاندارێکی کۆن لەمۆزەخانەیەکی کینیا، زانایان توانیان توخمی شێرێکی دەگمەن دەستنیشانبکەن بکەن کە 20 ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا ژیاوە. 

بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە شێرەکە بە "شێری گەوەرەی ئەفریقا" ناسراوە و لەناوچەی سواهیلی ئەفریقا ژیاوە.

ئەو شێرە ئێستا لەریزی گیاندارە لەناوچوەکاندایە کە بە " هاینۆدۆنت" ناسراون.

بەپێی زانیارییەکانی ناشناڵ جوگرافیش، ددانەکانی شێرەکە هاوشێوەی ددانی چەقەڵ بوە و گیاندارێکی گۆشتخۆر بوە و لەورچی ئاسایی ئێستا زۆر گەورەتربوە.

لێکۆڵەران پێیانوایە ئەم دۆزینەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاشکراکردنی سەرەداوەکانی هۆکاری لەناوچونی شێری گەورەی ئەفریقا.

لەمبارەیەوە ماسیو بۆرز سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکە لەناشناڵ جوگرافی رایگەیاندوە "شێری گەورەی ئەفریقا گۆشتخۆر بوە،  سەرەتا ئەو ئێسکوپروسک و ئاسەوارەش کە کاریان لەسەر کردوە بەناوی ئاسەواری چەقەڵی مۆدێرن وەرگیراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP