مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوادەکەن بکرێنە هەمیشەیی

- 4/21/2019 11:03:00 AM 1168 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مامۆستایانی وانەبێژ لە سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ له‌مامۆستایانی وانه‌بێژیش دو داواكاریی ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات.

ئەمڕۆ لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە هەمیشەیی و بێ جیاوازیکردن لە نێوان بەشەکان، هەروەها هەژمێرکردنی ساڵانی وانەبێژی بە خزمەت بۆیان بنوسرێت".

ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ له‌مامۆستایانی وانه‌بێژ  دەشڵێت"وه‌كو ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ له‌مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ داواكارین له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌رچی‌ زوه‌ به‌رده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ بێن و وه‌كو خۆی‌ جێبه‌جێیان بكه‌ن، چونکە مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ به‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزیه‌وه‌ به‌بێ‌ دابڕان كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا له‌وپه‌ڕی‌ خراپی‌ دۆخی‌ ژیاندان ژیان ده‌گوزه‌رێنن له‌ڕوی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌".

لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتوه‌:"ئێمه‌ خۆمان به‌خه‌مخۆری‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌زانین و ڕاستیه‌كیش هه‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ په‌روه‌رده‌ كه‌وته‌وه‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ دور له‌كه‌موكوڕی‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP